وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا

بەنزینخانە
SNN-
وەزارەتی نەوتی عێراق بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردن و چارەسەرکردنی قەیرانی کەمبوونەوەی سووتەمەنی، ژوورێکی قەیرانەکانی پێکهێنا و بڕیاری دا بڕی پێویستی بەنزین لە دەرەوە هاوردە بکات.
ئەم هەنگاوەی وەزارەت دوای ئەوە دێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەغدا و چەندین پارێزگای ناوەڕاست و باشووری عێراق بەدەست قەیرانی توندی کەمبوونەوەی بەنزینەوە ناڵاندوویانە، بە جۆرێک تاوەکو بەیانیی ئەمڕۆش کاریگەرییەکانی قەیرانەکە بەردەوام بوون و بەشێک لە بەنزینخانەکان دەرگاکانیان بەڕووی شۆفێراندا داخستووە، لە هەندێک وێستگەی تریشدا ڕیزی درێژی ئۆتۆمبێل دروست بووە و هاووڵاتییان ناچار بوون کاتێکی زۆر چاوەڕێ بکەن.
لە لایەکی ترەوە، سینان جومەیلی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکدا هۆکاری قەیرانەکەی بۆ زیادبوونی خواست لەسەر سووتەمەنی و بوونی کێشە لە میکانیزمی ئامادەکردن و دابەشکردنی بەنزین بەسەر وێستگەکاندا گەڕاندەوە، و جەختی کردەوە کە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنە، وەزارەتی نەوت پەنا بۆ هاوردەکردنی بەنزین لە دەرەوە دبات.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، تێکڕای بەکارهێنانی بەنزین لە وڵاتەکەدا لە دۆخی ئاساییدا ڕۆژانە نزیکەی 33 ملیۆن لیترە، بەڵام لە کاتی زۆربوونی خواست و لە وەرزی گەرمادا، ئەو بڕە بەرز دەبێتەوە بۆ نزیکەی 38 ملیۆن لیتر لە ڕۆژێکدا.
More News
-
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7 mins لهمهوپێش -
ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
53 mins لهمهوپێش -
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7 mins لهمهوپێش -
ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
53 mins لهمهوپێش -
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
1 hour لهمهوپێش



