
SNN-
سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێران رایگەیاند، واشنتن توانای سەربازیی ئەوەی نییە هەمان ئەو ڕەفتارانەی لە ڤەنزوێلا ئەنجامی دان، بەرامبەر ئێران دووبارەیان بکاتەوە.
حەبیبوڵڵا سەیاری، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا لە ڕووی سەربازییەوە بەڕاستی توانای ئەوەیان هەبووایە بە هەمان شێوەی ڤەنزوێلا لە دژی ئێران بپەڕنەوە و سەرکەوتن بەدەستبهێنن، تاوەکو ئێستا هەزاران جار ئەو کارەیان ئەنجام دابوو.
‘ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسانی ئەمریکا باش دەزانن کە ناتوانن بەسەر توانای جەنگی، بەرخۆدان و ئیرادەی گەلی ئێراندا زاڵ ببن و لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە زیادرکردنی گوشارەکان بۆ سەر تاران، بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر لاوازیی واشنتن لە بەرامبەر ئێراندا.
لە کۆتاییدا وتیشی، هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیان بەردەوامن لە بەهێزکردنی توانای بەرپەرچدانەوە و بەهێزکردنی ئەو خاڵە لاوازانەی لە ڕووبەڕووبوونەوە و ململانێکانی دواییدا دەستنیشانیان کردوون.
More News
-
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
38 seconds لهمهوپێش -
ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
47 mins لهمهوپێش -
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
38 seconds لهمهوپێش -
ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
47 mins لهمهوپێش -
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
1 hour لهمهوپێش



