کەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە

0
46

SNN-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە سبەینێوە بەهۆی کاریگەریی بارستەهەوایەکی فێنکەوە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەری نمەباران لە چەند ناوچەیەکی سنووری هەیە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵەهەور، لە کاتەکانی ئێوارەشدا لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.

خێرایی با لە نێوان (15 بۆ 20) کیلۆمەتردا دەبێت لە کاتژمێرێکدا و هەندێک کاتیش بۆ سەرووی (25) کیلۆمەتر زیاد دەکات، بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات و مەودای بینینیش (8-9) کیلۆمەتر دەبێت. هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارەکانی پێشوو، لە هەندێک ناوچەش کەمێک نزم دەبنەوە، کە تێیدا گەرمیان بە 42 پلە و حاجی ئۆمەران بە 27 پلەی سیلیزی بەرزترین و نزمترین پلەکانی گەرمایان تۆمارکردووە.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ دووشەممە، کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و بەهۆی کاریگەریی بارستەهەوایەکی فێنکەوە پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە بڕی یەک بۆ سێ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

لەگەڵ ئەم دابەزینەشدا، لە کاتەکانی زووی بەرەبەیاندا لە ناوچە سنوورییەکانی هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و سۆران و بەشێک لە پارێزگای دهۆک، ئەگەری دڵۆپەباران هەیە و مەودای بینینیش دەبێتە (9-10) کیلۆمەتر.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this