لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: وەزیری دارایی ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بەهەمیشەیكردنی گرێبەستەکان

0
50

SNN-

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ڕەزامەندی وەزیری دارایی بەدەستهاتووە بۆ جێگیرکردنی دۆسیەی بە هەمیشەیكردنی گرێبەستەكان لەناو بودجەی داهاتووداو دابینکردنی تەرخانکراوە داراییە پێویستەکان بۆی.

محەمەد حسێن ئەبولعیس، پەرلەمانتاری عێراق بە ڕۆژنامەی فەرمی رایگەیاندووە، “دۆسیەی دامەزراندنی کارمەندانی گرێبەست لای وەزارەتی داراییەو جەختی کردەوە، فالح ساری، وەزیری دارایی، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر جێگیرکردنی گرێبەستەکان لەناو تەرخانکراوەکانی بودجەی 2027، سەرباری چارەسەرکردنی دۆسیە وەزیفییە پەیوەندیدارەکان بە راژەوە.”

لە لایەکی ترەوە، عەلی شەداد ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاندووە، دامەزراندنی گرێبەستەکان دەخرێتە ناو دەقی یاسایی بودجەی 2027و كاركردن بەردەوامە بۆ جێگیركردنی تەواوی گرێبەستەکان و چاککردنی گوزەرانی ئەم توێژە لەسەر راژەی هەمیشەیی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە شێوازێک کە سەقامگیری وەزیفی زامن بکات و مافی ئەو کارمەندانە بپارێزێت کە ساڵانێکە لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بە شێوەی گرێبەست کاریان کردووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this