
SNN
بڕیارە لەم هەفتەیە شاندێكی دارایی هەرێمی كوردستان كە زیاتر شاندێكی تەكنیكییە، سەردانی بەغدا بكەن و لە گفتوگۆكانی بودجە بەشدار بن، بۆ ئەوەی پشكی هەرێمی كوردستان جێگیر بكەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی ئەیلول، شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكەن، گفتوگۆ لەبارەی رێكارەكانی ئامادەكردنی بودجە دەكەن.
ئەوەیش زانراوە، شاندە تەكنیكییەكە لە بەڕێوەبەری بەشی بودجە، بەشی ژمێریاری، راوێژكاری دارایی و چەند شارەزایەكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان پێكهاتووە، ئەركیان كۆبوونەوەیە لەگەڵ تیمی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژەیاسای بودجە.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان داواكارییەكانی خۆی لەبارەی پشكی ساڵی 2027 پێشكەش بە وەزارەتی دارایی عێراق كردووە. داواكارییەكان بریتین لە تەرخانكردنی بودجەی پێویست بۆ دامەزراندن، مووچە، گۆڕینی گرێبەستەكان بۆ هەمیشەیی، دامەزراندنی سێ یەكەمەكان، هەروەها هاوتاكردنی مووچەی پێشمەرگە و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.
هەفتەی رابردووش شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆبووەوە و تێیدا گفتوگۆیان لەبارەی بودجە كرد.
More News
-
لە سلێمانی چوار هەزار فەرمانبەری دیکە زەوی وەردەگرن
17 mins لهمهوپێش -
شاندێکی حکومەتی هەرێم بۆ دامەزراندن دەچنە بەغدا
1 hour لهمهوپێش -
پارەی مووچە دەگات و لیست ڕادەگەیەنرێت
3 hours لهمهوپێش -
لە ماوەی دوو ساڵدا 1771 بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر و دهۆک دەستگیراون
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لە سلێمانی چوار هەزار فەرمانبەری دیکە زەوی وەردەگرن
17 mins لهمهوپێش -
شاندێکی حکومەتی هەرێم بۆ دامەزراندن دەچنە بەغدا
1 hour لهمهوپێش -
پارەی مووچە دەگات و لیست ڕادەگەیەنرێت
3 hours لهمهوپێش



