لە ماوەی دوو ساڵدا 1771 بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر و دهۆک دەستگیراون

0
11

SNN

دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا دەستیان بەسەر چەندین تۆن ماددەی هۆشبەردا گرتووە و هەزاران بازرگان و بەکارهێنەریان ڕاپێچی دادگاکان کردووە. لە کاتێکدا زۆرینەی بەکارهێنەران گەنجانی خوار 30 ساڵین، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بنکەکانی ڕاوێژکارییەوە دەرفەتی چارەسەری بەخۆڕایی و پارێزراو لە لێپرسینەوەی یاسایی بۆ ئاڵوودەبووان ڕەخساندووە.

لە یائامارەکاندا ئاماژە بەوە دەکرێت، لە هەولێر و دهۆک لە ماوەی دوو ساڵدا 1,771 بازرگان و 1,500 بەکارهێنەر دەستگیرکراون، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی 1,443 کیلۆگرام ماددە و زیاتر لە 42 هەزار دەستە حەب، لە شەش مانگی یەکەمی 2026 لە هەولێر و دهۆک 744 تۆمەتبار (482 بازرگان و 262 بەکارهێنەر) و لە 2025ـدا 1,708 تۆمەتبار دەستگیرکراون.

هەروەها لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە لە شەش مانگی 2026ـدا 218 تۆمەتبار دەستگیرکراون و دەست بەسەر 11 کیلۆ حەشیش، 80 کیلۆ کریستاڵ و 25 هەزار حەبدا گیراوە، لە ساڵی 2025 لە سلێمانی و هەڵەبجە دەست بەسەر زیاتر لە 1.2 تۆن ماددەی هۆشبەر و 3.6 تۆن ئەسیددا گیراوە و 475 کەس دەستگیرکراون.

روونیشی دەکاتەوە، زۆرینەی قوربانییان و بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان گەنجانی تەمەن 15 بۆ 30 ساڵن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this