لە سلێمانی چوار هەزار فەرمانبەری دیکە زەوی وەردەگرن

0
12
دابەشکردنی زەوی

SNN

ئەمڕۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی و نوێنەرانی فەرمانگەکانی شاری سلێمانی، پاش تەواوکردنی ڕێکارە پێویستەکان؛ قۆناغێکی نوێی دابەشکردنی زەویی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی دەستیپێکرد.

بەشێوازێکی ئەلیکترۆنی و بەپێی لیستی هاتووی فەرمانگەکان، تیروپشک بۆ دابەشکردنی چوار هەزار پارچە زەویی بەسەر فەرمانبەراندا لە پێگەکانی (٣،١)ـی داربەڕوولە و (٢٠)ی بەردەکەڕ تەنیشت شاری لاوان بەڕێوەچوو.

شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەم قۆناغەی دابەشکردنی زەوی لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە لە ماوەی ڕابڕدوودا، بە چەند قۆناغێک ٢٣ هەزار پارچە زەویی دیکە بەسەر فەرمانبەراندا لە سێکتەرەکانی فەرمانبەران، لاوان و سۆتکە دابەشکراون.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و لیژنەی دابەشکردنی زەویی دڵنیایی لە پاراستنی مافی هەموو فەرمانبەرێک دەدەن و ڕایدەگەیەنن، پڕۆسەکە بەردەوامیی دەبێت و قۆناغ دوای قۆناغ بەپێی لیستی هاتوو لە دامەزراوە حکومییەکان، زەوییان بۆ تەرخان دەکرێت و لێی سوودمەند دەبن.

کلیک لەم لینکە بکە بزانە ناوی تۆی تێدایە

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this