ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 9 تەواوبووە و رادەستی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کرا

0
304

SNN-

هیوا ئەفەندی، بەرپرسی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێم ئامادەیە و ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێم کراوە.

گەر ئەمڕۆ و سبەی پشوو نەبوایە رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرا، بەڵام رۆژی یەکشەممەی داهاتوو رادەستی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ دەکرێت، ئەم مانگە بەراورد بە مانگەکانی رابردوو لیستی مووچە و تەرازوی پێداچوونەوە درەنگتر نێردرا بۆ بەغدا.

لەبارەی هۆکاری درەنگ ناردنەکەش ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری رایگەیاند: بەهۆی گۆرانکاری لە سیستەمەکەدا ئامادەکردنی لیستی مووچە دواکەوتووە، بەڵام ئەم درەنگ ناردنە بۆ بەغدا کاریگەری لەسەر دواکەوتنی مووچە نابێت، چونکە بەگدا مووچەی ئێمە دوای فەرمانبەرانی خۆی دەنێرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this