
SNN-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە نوێترین لێدوانیدا جارێکی تر هەڕەشەی توندی ئاراستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردەوە و رایگەیاند، کە بۆ هێنانەدی ئاشتی لە جیهاندا، دەسەڵاتی ئەو وڵاتە دەڕووخێنێت.
ڕاگرتنی جەنگ
کاتێک سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری “تایم”ی ئەمریکی خۆی بە “سەرۆکی ئاشتی” ناو برد، راشیگەیاند، کە تا ئێستا هیچ بڕیارێکی نەداوە بۆ ڕاگرتنی جەنگەکە و چاوەڕێی ساتەوەختێکی گونجاو دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی.
سڕینەوەی توانای ئەتۆمی ئێران
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ ئاماژەی بە ئەنجامی بەئامانجگرتنی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران کرد لەلایەن سوپای وڵاتەکەیەوە و وتی، لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا، یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران لە ژێر خۆڵدا ژێرخاک کراوە و لەمەودوا ئەو وڵاتە ناتوانێت جارێکی تر دەستی پێیبگاتەوە.
تێکشکاندنی هێزی دەریاوانی و بەرگری
سەرۆکی ئەمریکا کۆمەڵێک ئاماری سەربازیی خستەڕوو و وتی، تا ئێستا 159 کەشتیی جەنگیی ئێران نقوم کراون.
جگە لەوەش، ئاماژەی بەوە کرد کە ڕادار و سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە بە تەواوی تێکشکێنراون و بەهۆی گەمارۆکانی سوپای ئەمریکاوە، بەندەرەکانی ئێران لە هەموو چالاکییەک پەکیان کەوتووە.
More News
-
بۆ دابینکردنی مووچە عێراق هانا بۆ قەرزکردن لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەبات
10 hours لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ باران دەبارێت
13 hours لهمهوپێش -
پلاتفۆڕمی باینانس هاککرا و 6.3 ملیار دۆلاری لێ دزرا
13 hours لهمهوپێش -
ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمریکا بۆ ئێران ئاشکرابوو
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بۆ دابینکردنی مووچە عێراق هانا بۆ قەرزکردن لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەبات
10 hours لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ باران دەبارێت
13 hours لهمهوپێش -
پلاتفۆڕمی باینانس هاککرا و 6.3 ملیار دۆلاری لێ دزرا
13 hours لهمهوپێش



