ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق: بەرزکردنەوەی دۆلار بۆ پاراستنی مووچەیە و عێراق خۆی بۆ شۆکی گەروی هورمز ئامادە دەکات

دراوى 100 دۆلارى ئهمریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN-
لە لێدوانێکی هەستیاردا کە ڕەنگدانەوەی دۆخی نوێی ئابووریی وڵاتە، مەزھەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاشکرای کرد کە گۆڕانکاری و بەرزکردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بەشێکە لە هەنگاوی پێشوەختە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە چاوەڕوانکراوەکان و مسۆگەرکردنی توانای وڵات بۆ دابینکردنی خەرجییەکان و مووچە.
ڕاوێژکارەکە ئاماژەی بەوە دا کە سەقامگیریی دینار ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە بەردەستبوونی دراوی قورس و توانای بازرگانی دەرەکییەوە. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هۆکاری سەرەکیی ئەم ڕێکارە خۆپارێزییە دەگەڕێتەوە بۆ مەترسییەکانی داخستنی گەروی هورمز و کاریگەرییەکانی لەسەر هەناردەکردنی نەوت، بۆیە عێراق پێویستی بە ڕێکاری پێشوەختە هەبووە بۆ پاراستنی داهاتەکانی.
مەزھەر ساڵح دڵنیایی دا کە حکوومەت لە ڕێگەی کۆنتڕۆڵکردنی گومرک و باج و پشتگیریکردنی خۆراک و دەرمانەوە ڕێگە نادات بارگرانیی گەورە بکەوێتە سەر شانی هاووڵاتییان و ئامانجی سەرەکی پاراستنی توانای کڕین و بژێوی خەڵکە.
وتیشی: بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بە مانای قەیرانی ئابووری نایەت، بەڵکو هەنگاوێکی پێشوەختەیە بۆ پاراستنی داهاتی دەوڵەت و دابینکردنی خەرجی گشتی و مووچە.
لێکەوتەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی گەروی هورمز عێراقی ناچار کردووە ڕێکاری توند بۆ پاراستنی دراوی قورس و داهاتی نەوت بگرێتە بەر.
دەشڵێت: حکومەت جەخت دەکاتەوە کە بە پشتگیریکردنی بەرهەمە سەرەکییەکان وەک خۆراک و دەرمان، ڕێگە نادات بژێوی هاووڵاتییان بکەوێتە مەترسییەوە.
More News
-
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
6 mins لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
20 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
6 mins لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
20 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 hours لهمهوپێش



