هاتووچۆی هەرێمی کوردستان: هیچ تابلۆیەک بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و تۆمارنەکراو نادرێت

SNN-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان بە فەرمی ڕەتیکردەوە کە بڕیاردابێت تابلۆ بۆ 15 هەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا دابنێت و ڕایگەیاند کە ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە.
هاتووچۆ دەڵێت: تەنها لایەنی فەرمی بۆ تۆمارکردن و پێدانی تابلۆ بە ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆن لەبەر ڕۆشنایی یاساکاندا.
هاتووچۆ هۆشداریش دەداتە کە هەر ئۆتۆمبیلێک تابلۆی فەرمی هەرێم یان عێراق یان تابلۆی بیانی فەرمی پێ نەدرابێت، بە بێ تابلۆ هەژمار دەکرێت و لە کاتی دەرکەوتنیدا لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆوە، ڕووبەڕووی ڕێکاری توندی یاسایی دەبێتەوە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



