فۆکس نیوز: فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە سنوری ئاسمانی ئێران راهێنان دەکەن

هێزی ئاسمانی ئیسرائیل
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راپۆرتێکیدا فۆکس نیوز بڵاویکردوەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل دوای رۆژێک لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەی بنیامین ناتانیاهۆ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە سنوری ئێران دەستیان کردوە بە مەشقکردن.
لە راپۆرتەکەی فۆکس نیوزدا هاتووە؛ دیمەشق ئەمجارە لە بارەی گەشتە سیخوڕیەکانی ئیسرائیل لە باشوری ئەو وڵاتە بە وریاییەوە مامەڵەی کردوە و ئاگادارە.
لێپرسراوێکی حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع بە رۆژنامەی “ئۆرشەلیم پۆست”ـی راگەیاندوە؛ گەشتە سیخوڕیەکانی ئیسرائیل لە باشوری سوریادا زۆر زیادیان کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، میدیاکانی ئێران بانگەشەی ئەوەیانکردوە، لە هەفتەکانی رابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی دوژمن چەندین جار بەسەر ئاسمانی عیراقدا فڕیون.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



