
شاندی هەرێم
SNN-
لەسەر داوا و بانگهێشتی عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، شاندێكی باڵای دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی پابەندی و ماف و شایستەكانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتیی 2027، ئێستا لە بەغدایە و ئەمڕۆ لەگەڵ فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق كۆدەبنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ شەممە شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق چەندین دیداریان دەبێت، لەنێویشیاندا لەگەڵ وەزیری داراییی فیدراڵی عێراق کۆدەبنەوە.
ئامانجی کۆبوونەوەکانیش بەردەوامیدانە بە گفتوگۆکان و گەیشتن بە تێگەیشتنێکی هاوبەش و دادپەروەرانە لەسەر پابەندییە دارایی و نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، هاوکات بۆ جێگیرکردنی ماف و شایستە دارایییەکانی هەرێمی کوردستانە لە بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027.
شاندەکە پێکهاتوون لە د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د. ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، د. عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، بەڕێوەبەرانی گشتیی بودجە و ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.
ئەمەش لەکاتێکدایە سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، حكومەتی عێراق جددیە لەسەر ئەوەی كە سەبارەت بە پرسی بودجە بەزووترین كات ڕێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكرێت.
More News
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14 hours لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14 hours لهمهوپێش



