شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە

0
24

SNN-

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین، هەورەبرووسکە و تەرزە لە دوو قۆناغی جیاوازدا ڕوو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات، هاوکات بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەریش پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێنێت.

بەپێی پێشبینییە سەرەتاییەکان کە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردووەتەوە، وردەکاریی هەردوو قۆناغەکە بەم شێوەیەیە:

لە کۆتایی ئەم هەفتەیە و لە ڕۆژی چوارشەممە 28-10-2026 دەستپێدەکات، سەرەتا بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەندی دێمی دەبێت، لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی کاریگەریی شەپۆلەکە چڕتر دەبێتەوە و لە زۆربەی ناوچەکان، بەتایبەت لە باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی هەرێمی کوردستان بارانی بەخوڕ و بەلێزمە دەبارێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، چاوەڕوان دەکرێت لە بەشێکی زۆری ناوچەکانیش پەڵە بدات، لەگەڵ ئەم قۆناغەدا بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەری دەگاتە ناوچەکە، خێرایی با چالاک دەبێت و پلەکانی گەرما دابەزینێکی بەرچاو بەخۆیانەوە دەبینن.

لە مەودای نێوان 1-11-2026 تاوەکو 7-11-2026 چالاک دەبێت، لە تەواوی ناوچەکان ئەگەری بارانبارینی زۆرباش هەیە و پێشبینی دەکرێت لە بەشێک لە ناوچەکان بڕی بارانبارین لە قۆناغی یەکەمیش زیاتر بێت.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this