له سبه‌ینێوە هێزه ئه‌منیه‌كان دێنه ناوشار و هاووڵاتیان ناچار به‌تاك پارێزى ده‌كه‌ن

وێنە-SNN
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
جێگرى به‌ڕێوەبه‌رى ته‌ندروستى سلێمانى رایده‌گه‌نێت :”له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆنین چونكه بارودۆخى ئابوورى هاووڵاتیان زۆر خراپه بۆیه تاكپارێزى له‌م قۆناغه‌دا تاكه چاره‌سه‌ره بۆ خۆپارێزى له ڤایرۆسه‌كه”.
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، جێگرى به‌ڕێوبه‌رى ته‌ندروستى سلێمانى به snnى ڕاگه‌یاند :”له ته‌ندروستى سلێمانى داوامان له هێزه ئه‌منیه‌كان كردوه له سبه‌ى چوارشه‌ممه وه دابه‌زنه ناو شار و بازاڕ بۆ ئه‌وه‌ى فرۆشیار و دوكاندار و هاووڵاتیان ناچاربكه‌ن كه خود پارێزى و تاك پارێزى جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه بتوانین ڕێگرى بكه‌ین له زیاتر بڵاو بونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا”.
وتیشى”جێگاى داخه ئاماره‌كان له هه‌ڵكشاندایه و له‌م قۆناغه‌شدا به هۆى خراپى بارى ئابوورى هاووڵاتیانه‌وه ناتوانین بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ و كه‌ره‌نتینه بده‌ین بۆیه تاكه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن و دوربكه‌ونەوە له شوێنى قه‌ره‌باڵه‌غ و زۆر تێكه‌ڵاوى دروست نه‌كه‌ن”.
هاوكات ڕوونى كرده‌وه”ئه‌وه‌ى ده‌بینین هاووڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كى باش پابه‌نى رێنمایه ته‌ندروستیه‌كانن به‌ڵام پێویسته زیاتر پابه‌ند بن تاوه‌كو بتوانین كۆنترۆڵى ڤایرۆسى كۆرۆنا بكه‌ین له سنوره‌كه‌دا”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



