
گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسى كۆرۆنا | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى چاودێرى چڕ له نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید ئاسۆ رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه تووشبوویه‌كى كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا، وتیشى: “19 تووشبووى تر ژیانیان له مه‌ترسیدایه“.
د.ژیار مومتاز، سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى چاودێرى چڕ له نه‌خۆشخانه‌ى (شه‌هید ئاسۆ) تایبه‌ت به تووشبووانى كۆرۆنا به (SNN) راگه‌یاند: “كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ژنێكى ته‌مه‌ن 68 ساڵ كه دانیشتووى شارى سلێمانیيه پاش مانه‌وه‌ى بۆ چه‌ند رۆژێك له به‌شى چاودێرى چڕ گیانى له‌ده‌ستدا، كه چه‌ند نه‌خۆشییه‌كى درێژخایه‌نى له‌گه‌ڵدابوو”.
وتیشى: “له ئێستادا 19 تووشبوو له به‌شى چاودێرى چڕدان و دۆخیان رۆژ له‌دواى رۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات و پێویستییان به ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرده”.
تا ئێستا له سلێمانى 25 كه‌س به هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ستداوه، له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردووش‌دا 95 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆماركراون.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



