مسته‌فا كازمى بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى پلهباڵاكانى ده‌ركرد

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌كاتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى حكومه‌ت | فۆتۆ: نوسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌نجامدا و بڕیاریدا مووچه‌ى پله‌باڵاكان به‌ڕێژه‌ى 10٪ كه‌مبكاته‌وه.
هاشم داود، راوێژكارى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا مسته‌فا كازمى بڕیاریداوه مووچه‌ى سه‌رجه‌م مووچه‌خۆره پله‌باڵاكان به‌ڕێژه‌ى 10٪ كه‌مبكاته‌وه”.
وتیشى: “سه‌رۆكوه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه هه‌ست به‌و دۆخه خراپه ده‌كات كه هاووڵاتییانى عێراقى تێدایه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه هه‌نگاوى یه‌كه‌مه و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه بۆ داواكارییه‌كانییان”.
راوێژكاره‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌و چاكسازییانه‌ى ئێمه ده‌یانكه‌ین بۆ ئه‌وه‌یه عێراق بخه‌ینه‌وه سه‌ر رێگه‌ى راستى و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیشمان هه‌ر به‌و ئاراسته‌یه‌یه”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى به سه‌رپه‌رشتى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئه‌نجامدا.
بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مڕۆى حكومه‌تى عێراق له‌كاتێكدایه كه له ئێستادا لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تى عێراق پێكهاتووه بۆ داڕشتنى رێگه‌چاره‌ى ده‌رچوونى عێراق له قه‌یرانى دارایی و چه‌ند پێشنیارێكیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه و خه‌رجییه‌كانى حكومه‌ت خستووه‌ته به‌رده‌م سه‌رۆكوه‌زیران، به‌رده‌وامیشن له كاركردن.
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
45 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
45 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش



