
گەنجێکی خۆپیشاندەری عێراق کە دانەمەزراوە
SNN
لقی پەنابەرانی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکیدا قەبارەی ئەو زیانانە ئاشکرادەکات کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە بەر کەرتەکانی پیشەسازی و بازرگانی عێراق کەوتووە.
ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر وردەکاری ئەو راپۆرتەی بڵاوکردووەتەوە کە کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردووەتەوە، کە تیایدا هاتووە، بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، تێکڕای بەرهەمهێنان لە نیسانی 2020دا 52٪ و تێکڕای فرۆشتن 71٪ دابەزیووە.
ئاماژەش بەوەکراوە: تێکڕای هەلی کار 40٪ کەمبووەتەوە، تێکڕای داهاتی لەدەستچووش تاوەکو مانگی حوزەیران بە 18 هەزار و 540 دۆلار دەخەمڵیندرێت.
هاوکات لە کەرتی خۆراک و کشتوکاڵدا، لە نیساندا 61٪ بەرهەم کەمبووەتەوە، 75٪ فرۆش، 45٪ دەرفەتی کار و 45٪ مووچە کەمبووەتەوە، داهاتی لەدەستچووش لەو کەرتەدا تاوەکو مانگی حوزەیران بە 33 هەزار و 58 دۆلار دادەنرێت.
ئەلمۆنیتەر نوسیویەتی، ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە عێراق لە هەڵکشانداتە و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی چەندین مانگی داهاتوودا زیانی ئابووری بەر عێراق بکەوێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


