گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 13/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە 13/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….
ئاس:
- زیدان لە یاریەکەی سبەی دژی ئیبار دەگاتە یاری ژمارە 200.
- بە شێوەیەکی گشتی راهێنەرەکە گەیشتووە بە 10 نازناو، 131 یاری بردووەتەوە، 42 یاری یەکسانبووە،26 یاری دۆڕاوە.
- لەوانەیە سیتین بۆ یاری ئەمشەوی بەرشەلۆنە دژی مایۆرکا یاری بە سوارێز بکات و ئامادەبوونی میسیش بە تەواوی رادەگەیەنێت.
- تۆپی پێ لە ئیتاڵیا گەڕایەوەو یۆڤانتۆس توانی بۆ یاری کۆتایی سەربکەوێت، دوای ئەوەی لەگەڵ ئەیسی میلان بە بێ گۆڵ یەکسانبوو.

مارکا:
- سێگۆشەی جادوویی.
- زیدانی راهێنەری فەرەنسی یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت گۆڕانکاری لە پلانی تەکتیکی بکات، دەیەوێت زیاتر لە 3 یاریزانی بەهرەمەند لە پێکهاتەی سەرەکیدا یاری پێبکات.
- یاریکردن بەو شێوازە لە یاری بەرامبەر بە یانەی پاریس سانجێرمان تاقیکراوەتەوەو سەرکەوتوو بووە.
- یانەی ریاڵ مەدرید کێشەی بۆ گەڕانەوەی ئەشرەف حەکیمی هەیە.

سپۆرت:
- سەرکردە گەڕایەوە.
- میسی کاپتنی یانەی بەرشەلۆنە بە هەموو ئاواتە جیهانییەکانییەوە بۆ یاری ئەمشەوی مایۆرکا گەڕایەوەو یانەکە یەکەم یاری لەو 11 یارییە کۆتاییەی کە ماوە بۆ بردنەوەی نازناوەکە ئەنجام دەدات.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- ئەوان دەگەڕێنەوە.
- سەرکردەی خولی ئیسپانیا گەڕایەوە بۆ یاریکردن دژی یانەی مایۆرکا کە ئەمشەو لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.
- هەریەکە لە میسی و سوارێز و گریزمان دەست بە یاریکردن دەکەنەوە.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


