كارمه‌ندانى ته‌ندروستى نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ناوى سلێمانى مانگرتنیان راگه‌یاند

وێنه‌ى گردبوونه‌وه و مانگرتنى كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ناوى سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د \ SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆى دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌وه له‌كاتى خۆیدا كارمه‌ندانى ته‌ندروستیی نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ناوى سلێمانى مانگرتنیان له كاره‌كه‌یان راگه‌یاند و له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایانكرد: ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ پزیشكانى خولاو و پزیشكانى خولاوى پێشكه‌وتوو و مانده‌گرین.
په‌یامنێرى (SNN) له شوێنى گردبوونهوهكهوه رایگه‌یاند: “كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كارمه‌ندانى ته‌ندروستى هه‌ناوى سلێمانى ده‌ستیان به مانگرتن كرد و یاداشتێكیان بڵاوكرده‌وه”.
له به‌یاننامه‌كه‌یاندا كه ئه‌مڕۆ بڵاویانكرده‌وه ئه‌و كارمه‌ندانه ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، “ئه‌وه مانگێك و چه‌ند رۆژێكه مووچه‌مان وه‌رنه‌گرتووه، هه‌رچه‌نده حكومه‌تى فیدراڵى 400 ملیار دینارى بۆ مووچه خۆرانى حكومه‌تى هه‌رێم ناردووه، سه‌ره‌ڕاى دۆخى خراپى كۆرۆنا كه ته‌ندروستكاران راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ڤایرۆسه‌دا ده‌كه‌ن له ئه‌نجامى خه‌مساردى حكومه‌تى هه‌رێم چه‌ندین رووداوى دڵته‌زێن وه‌ك خۆكوشتن روویداوه، هه‌روه‌كو چۆن پزیشكه خولاو و پزیشكه خولاوه پێشكه‌وتووه‌كان رۆژى 6ى حوزه‌یران بایكۆتى ده‌وامیان كرد و له نه‌خۆشخانه چوونه‌ده‌ره‌وه، ئێمه‌ش كه هاوپیشه‌ى ئه‌وانین ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگیان هه‌تا مووچه وهردهگرين بایكۆتى ده‌وام ده‌كه‌ین”.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، ” به‌رپرسیاریه‌تى روودانى هه‌ر دۆخێكى نه‌خوازراویش له ئه‌ستۆى حكومه‌تى هه‌رێمه”.
مانگرتنى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌كاتێكدایه كه له رۆژى شه‌مه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو 6ى حوزه‌یران، زۆرینه‌ى پزیشكانى خولاو و خولاوى پێشكه‌وتووى هه‌ردوو پارێزگاى سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌وه مانگرتنیان له ئیشه‌كه‌ى خۆیان راگه‌یاند.
هاوكات سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی سلێمانى له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا مانگرتنى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به گه‌وره‌ترین مه‌ترسى ناوبرد و وتى: “داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌م مووچه دابه‌شبكات، چونكه ئه‌گه‌ر كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌رده‌وامبن له مانگرتن كاره‌سات رووده‌دات و پرۆسه‌ى چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشانى كۆرۆنا و به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه ئیفلیج ده‌بێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


