
دژە تیرۆری عێراق
SNN
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌کانی عێراق دەنگۆیەکی ره‌تیکرده‌وه کە دەڵێت، هێزه‌کانی ده‌زگای دژه تیرۆری عیراق بۆ ده‌روازه سنورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دەنێردرێن.
عه‌لائه‌دین قه‌سی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌کانی عێراق راگەیەندراوێکی لە رێگەی میدیاکانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت: “هێزه‌کانی دژه تیرۆری عیراق له ده‌روازه سنورییه‌کانی هه‌رێم جێگیرناکرێن”.
لەلایەکی دیکەوە عومەر ئەلوائیلی، بەرپرسی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “هیچ راستییەک لەوەدا نییە کە دەوترێت هێزی دژەتیرۆری عێراقی نێردراون بۆ هەرێم و لە خاڵە سنورییە فیدراڵییەکاندا جێگیرکراون.”
پێشتر دەنگۆی ناردنی هێزی دژەتیرۆری عیراق بۆ هەرێم بڵاوبووەوە و لە بەشێک لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێدوانێک لەسەر زاری بەرپرسی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق بڵاوبووەوە کە دەوترا بەشێوەیەکی نافەڕمی پێشنیازی بۆ مستەفا کازمی کردوه هێزی دژەتیرۆر رەوانەی خاڵە سنورییەکان بکات.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



