شوێنى حهوانهى به‌رپرسێكى یه‌كێتى ده‌كرێته نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا

خانەقین
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
قایمقامى خانه‌قین رایگەیاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شوێنیان نه‌ماوه بۆ وه‌رگرتنى تووشبوانى كۆرۆنا شوێنى حهوانهى مەلا بەختیار وه‌كو نه‌خۆشخانه به‌كارده‌هێنن.
دلێر حه‌سه‌ن قایمقامى خانه‌قین به SNNی راگه‌یاند: “نەخۆشخانەی کۆرۆنای پارێزگاى دیاله، كه ده‌كه‌وێته شارى باقووبه‌وه به ته‌واوه‌تى پڕبووه له تووشبوانى كۆرۆنا و هیچ شوێنێك نه‌ماوه‌ته‌وه”.
وتیشى، وه‌كو ئیداره‌ى شارى خانه‌قین بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و دۆخه‌ى هاتووه‌ته ئاراوه شوێنى حهوانهى “مه‌لا به‌ختیار” ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ده‌كه‌ینه نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت به تووشبووانى كۆرۆنا و سوپاسى ناوبراویشى كرد كه ڕه‌زامه‌ندى داوه ئه‌و شوێنه به‌كاربهێنن.
قایمقامى خانه‌قین راشیگه‌یاند، چیتر تووشبووانى خانه‌قین ناگوازرێنه‌وه بۆ باقووبه و هه‌ر لە خانەقین ده‌خرێنه ژێر چاودێرى و چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



