داواكارى گشتى ههڵهبجه بهدواداچوون بۆ ههواڵێكى (SNN) دهكات

مۆنۆمێنتى شههیدانى پارێزگاى ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
فەرمانگەی داواكاری گشتی لە هەڵەبجە بهدواداچوون بۆ كهیسى ههبوونى مووچهخۆرى بندیوار له پارێزگاى ههڵهبجه دهكات، بەرپرسی فەرمانگەی داواكاری گشتی ئهو پارێزگایهش دهڵێت: “دۆسیەمان بۆ كردوەتەوە و بەدواداچوونی بۆ دەكەین”.
بۆ یهكهمجار تۆڕی هەواڵی سلێمانی (SNN) لەسهر زاری جێگری پارێزگاری هەڵەبجەوە بڵاویكردەوە، “ژمارەیەك لە خانەنشینی سەربازی كە دانیشتووی رۆژهەڵاتی كوردستانن لە بانكی هەڵەبجە مووچە وەردەگرن”، دواتر ههواڵهكه لهسهر ئاستى پهرلهمانى كوردستان و میدیاكان كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، لە ئێستاشدا داواكاری گشتی لە هەڵەبجە دۆسیەی بۆ ئەم بابەتە كردووەتەوە.
لهوبارهیهوه بەختیار محەمەد، بەرپرسی فەرمانگەی داواكاری گشتی لە هەڵەبجە بە (SNN)ی راگەیاند: “كاری ئێمە بەدواداچوونە لەسەر ئەو كەیسانەی كە بە نایاسایی ئەنجامدەدرێن و كراون، بۆیە دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەی كە ژمارەیەك لە هاووڵاتییانی رۆژهەڵاتی كوردستان خانەنشینی سەربازییان بۆكراوە و لە بانكی هەڵەبجە مووچە وەردەگرن، ئێمە لای خۆمانەوە دۆسیەمان بۆ كردووەتەوە و بەدواداچوونی بۆ دەكەین”.
وتیشى: “یەكێك لەو سەرچاوانەی كە پشتی پێ دەبەستین ئەو هەواڵەیەكە بۆ یهكهمجار لە سایتی (SNN) و دواتر له كەناڵەكانی دیكەی راگەیاندن بڵاوبوویهوه لەسەر ئەو بابەتە بۆ دەستكردن بە لێكۆڵینەوەكانمان، بە دڵنیایشەوە هەر كارێك بە نایاسایی كرابێت ئەركی ئێمەیە بەرەنگاری ببینەوە”.
بەرپرسی فەرمانگەی دواكاری گشتی هەڵەبجە ئەوەشی روونكردەوە: “داوای زانیاریمان لە بانكی هەڵەبجە كردووە لەسەر ئەو دۆسیەیە و دوای وەڵامدانەوەی بانكی هەڵەبجە ئێمە وردەكاری زیاتر لە بابەتەكەدا دەكەین، بەجۆرێك كە ئەگەر پێویستی بە چاودێری دارایی یاخود دەستەی دەستپاكی یاخود لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمان هەبوو ئێمە رووبەڕووی ئەوانیشی دەكەینەوە بۆ ئەوەی بگەینە ئەو راستییەی بزانین چۆن ئەم كارە كراوە و بە گوێرەی چ یاسا و رێسایەك و لەلایەن كێشەوە كراوە، پاشان بڕیاری كۆتایی خۆمان دەدەین”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


