ئه‌وانه‌ى له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتین ده‌كه‌ن پێویسته چى بكه‌ن

وێنە-thefintechtimes
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
پسپۆڕێكى بوارى پزیشكى له گه‌رمیان سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتین ده‌كه‌ن چه‌ند زانیارییه‌كى نوێ ده‌خاته‌ڕوو باس له‌وه‌ش ده‌كات ئه‌وانه‌ى به قورسى تووشى كۆرۆنا ده‌بن ڕێژه‌یان ناگاته 10 له سه‌د.
چالاك محێدین خاوه‌نى ماسته‌ر له بوارى DNA و كارمه‌ند له تاقیگه‌ى كۆڤید-19 له نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا تایبه‌ت به تووشبوانى كۆرۆنا له رێگه‌ى SNNه‌وه چه‌ند زانیارییه‌كى نوێ ده‌خاته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتین ده‌كه‌ن ئەوانەش بریتین لە:
– ژمارەیەکی زۆر تووشی پەتایەکی ئاسایی بوون کە پەیوەندی بە پەتای کۆڤید 19 نییە بە تایبەت ئەوانەی کە کۆکەیەکی ئاساییان ھەیە ھەست ئەکەن شتێك لە قوڕگیاندایە کە زیاتر ھی چوونە بەر ھەوای ساردی فێنکەرەوەکانە یان حه‌ساسیه‌ته و ھەندێک جار پژمینی لەگەڵدایە.
– ڕاستە کۆڤید 19 پەتایەکە بە ئاسانی ئەگوازرێتەوە و کۆنترۆڵکردنی قورسە، بەڵام لێرە و لە ھەموو جیھانیش ڕێژەی مردن لە نێوان 2 له‌سه‌د بۆ 4 له سه‌ده‌و ئەم ڕێژەیەش بە زۆری لە نێو ئەوانەدایە کە بە تەمەنن و نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە یان تەنانەت بەتەمەن نین بە ھۆکارێك بەرگری لەشیان نزمە. ڕێژەی ئەوانەشی کە بە قورسی تووشى كۆرۆنا ده‌بن ناگاتە 10 له‌سه‌د.
– ژمارەیەکی زۆریش کۆمەڵێک نیشانەیان تێدایە وەکو تاو گیان ئێشەیەکی قورس و کۆکە و لە دەستدانی تام و بۆن، زیاتر گومانی پەتای کۆڤید 19 یان لێدەکرێت و لەماڵەوە خۆیان كه‌ره‌نتین کردووە و ئامادەیی ئەوەیان تیا نییە نە پشکنین بکەن نەبڕۆنە نەخۆشخانە تەنانەت نەخۆشخانەیش توانای وەرگرتنی ئەو ژمارە تووشبوانەی نییە.
چالاك محێدین سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی گومانی تووشبوونیان هه‌یه به كۆرۆنا و ئاماده‌نین پشكنین بكه‌ن بۆ سودی خۆیان و خێزانهكهیانیان چه‌ند ڕێنماییه‌ك ده‌خاته‌ڕوو كه بریتین له:
– خۆ كه‌ره‌نتین كردن و به‌كارهێنانى دەمامك و تێکەڵاو نه‌بوون له گه‌ڵ هیچ كه‌سێك تاکو بەتەواوەتی چاك ده‌بیته‌وه.
– گرنگی بە خەوبدە، چونکە بە خەو و پشوودان بەرگری لەشت بەرزتر ئەبێتەوە.
– دوای ھەڵسان لە خەو ھەر لەو شوێنەی تێیدای بۆ ماوەی چارەکێک بەلای کەمەوە وەرزش بکە کە سوڕانەوەی خوێن و بەرگری جەستەت بەھێزتر ئەکات.
– لە ئازار شکێنەکان جگە لە پاراسیتامۆڵ ھیچ جۆرە دەرمانێکی تر بەکارمەھێنە.
– خواردنەوەی بڕێکی باش لە ئاو بەرگری لەشت بەھێزتر ئەکات.
– خواردنی میوە و سەوزە و زەڵاتە، ئەگەر زەڵاتەکە بڕێک لە زەنجەفیل و سیری کاڵی وردکراوی تیابێت زۆر باشترە.
– بە ھیچ شێوەیەک ژەمی قورس و چەورو شەکر و شیرینی و نانی سپی و کێک و پسکیت و خواردنەوە غازییەکان بەکارمەھێنە.
– ڤیتامین C و D3 بەکاربێنە یارمەتیدەرێکی باش ده‌بێت.
له سنوورى گه‌رمیان زیاتر له 100 تووشبووى كۆرۆنا هه‌یه تاوه‌كو ئێستا یه‌ك كه‌س ژنێكى به ته‌مه‌ن بوو گیانى له ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها نزیكه‌ى 25 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


