
بەرشەلۆنە
SNN Sport
لە یەکەم یاری گەڕانەوەیدا دوای قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، یانەی بەرشەلۆنە بەبێ ئامادەبوونی هاندەر لە ناو یاریگای ریاڵ مایۆرکا میوانداری ئەو یانەیەی کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 4-0 لێ بباتەوەو ئەم هەفتەش پارێزگاری لە پێشەنگی خولەکە کرد.
یاریەکە لە رکابەرییەکانی هەفتەی 28 بوو، بەرشەلۆنە لەسەرەتای یاریەکەوە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت، توانی لە خولەکەکانی 2 و 37 دوو گۆڵ لەلایەن ڤیدال و برایسوایت بکات و گێمی یەکەم 2-0 بە کۆتا بهێنێت.
لە گێمی دووەم بەرشەلۆنە بەردەوامی بە ئەنجامە باشەکەیداو توانی دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 79 و 93 لە لایەن یاریزانان، ئەلباو میسی بکات و ئەنجامەکە بۆ 4-0 زیاد بکات.
بەم بردنەوە خاڵەکانی یانە کەتەلۆنیەکە لە پێشەنگی ریزبەندی بووە 61 خاڵ، بە کاتی 5 خاڵ لە پێش یانەی ریاڵ مەدریدی دووەمەوە دێت.
دوای یاریەکە میسی بە باشترین یاریزان دیاری کرا.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10 hours لهمهوپێش



