
دوو پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانى پێشوهى شه‌ڕى داعش | فۆتۆ: Rebin Khurshid
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعش له سنوورى خانه‌قین په‌لاماری گوندێكى كوردنشینیاندا و له ئه‌نجامدا شه‌ش كه‌س شه‌هیدبوون كه دووانیان پۆلیسن و چواریان ئه‌ندامى یه‌ك خێزانن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه له هێزه ئه‌منییه‌كانى خانه‌قین ده‌ستى كه‌وتوون، “ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له سنوورى خانه‌قین ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعش په‌لامارى گوندى (دارا)یانداوه كه دانیشتووانه‌كه‌ى كوردن”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “له ئه‌نجامى په‌لاماره‌كه‌دا چوار ئه‌ندامى یه‌ك خێزان كه باوك و دوو كوڕ و زاوایهكن له لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه شه‌هید كراون، هه‌روه‌ها له كاتێكدا هێزێكى پۆلیس به‌ره‌و گونده‌كه رۆیشتووه دوو پۆلیسيش شه‌هید بوون”.
له‌باره‌ى برینداره‌كانه‌وه (SNN) ئه‌وه‌شى زانیووه، “هه‌ر له‌و په‌لاماره‌دا سێ كه‌سى دیكه برینداربوون، دواتر چه‌كداره‌كان هه‌ڵاتوون”.
پهلامارهكهى داعش له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه داعش له عێراق چالاكبووهتهوه، ناوبه‌ناو هێرشده‌كه‌نه سه‌ر هاووڵاتییان و هێزه ئه‌منییه‌كان له خانه‌قین، له ماوه‌ى مانگى رابردووش‌دا هه‌ڵمه‌تى سووتاندنى گه‌نمى جوتیارانیان له‌و ناوچه‌یه ده‌ستپێكرد تا ئێستا چه‌ندین دۆنم زه‌وى سووتێنراوه.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10 hours لهمهوپێش



