ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له خورماتوو روویدا و سێ كارمه‌ندى هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا كوژران

ئه‌ندامێكى هێزه ئه‌منییه‌كان له خورماتوو | فۆتۆ: Simona Foltyn
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له قه‌زاى خورماتوو به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى چێندراوه‌وه شه‌ش كارمه‌ندى هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا كوژران.
عه‌لى حوسێنى، وته‌بێژى حه‌شدى شه‌عبى له خورماتوو به (SNN)ى راگه‌یاند: “ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگاى خورماتوو بۆ ناوچه‌ى په‌ڵكانه بۆمبێكى چێندراو به هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرادا ته‌قییه‌وه”.
وتیشى: “له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا سێ كارمه‌ندى هێزه‌كه كوژراون و سێ كه‌سی دیكه‌شیان برینداربوون و زیانى مادیشى به‌ر كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانى هێزه‌كه كه‌وتووه كه به مه‌به‌ستى لێكۆڵێنه‌وه‌ى ئه‌منى له ناوچهكهدابوون”.
تهقینهوى بۆمبه چێنراوه‌كه له‌كاتێكدایه كه داعش به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان چالاكبووهتهوه، به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو چالاكى ئه‌نجامده‌ده‌ن، له ماوه‌ى یه‌ك مانگى رابردوودا ته‌نیا له دوو گوندى سنوورى خانه‌قین 11 هاووڵاتى كوردى كاكه‌یی به‌هۆى په‌لامارى چه‌كدارانى داعش كوژراون.
More News
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
11 mins لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
11 mins لهمهوپێش



