“ئه‌گه‌ر توانیمان مووچه دابینبكه‌ین یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت مووچه‌ى ته‌ندروستى دابه‌شده‌كه‌ین”

سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیی هه‌رێم | فۆتۆ: حكومه‌تى هه‌رێم
وه‌زیرى ته‌ندروستیی هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر توانیمان مووچه دابینبكه‌ین یه‌كه‌می وه‌زاره‌ت مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌شده‌كرێت، وتیشى: “داوا له خێرخوازان ده‌كه‌ین یارمه‌تیمان بده‌ن”
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیی هه‌رێمى كوردستان له په‌راوێزى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى واژوو كردنى رێككه‌وتننامه‌یه‌كى لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ رێكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى وتى: “داوا له كه‌سانى خێرخواز و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین پاڵپشتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و حكومه‌تى هه‌رێم بكه‌ن، چونكه جێبه‌جێكردنى رێكاره‌كان پاره‌ى ده‌وێت”.
له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى كه‌رتى ته‌ندروستى به تایبه‌ت كه ئێستا به‌شێكى زۆرى پزیشكان و كارمه‌ندانى كه‌رتى ته‌ندروستى مانیانگرتووه وه‌زیرى ته‌ندروستيى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی توانى پاره‌ى مووچه دابینبكات كه ئێستا له هه‌وڵدایه ئه‌وه یه‌كه‌مین وه‌زاره‌ت كه مووچه‌كه‌ى دابه‌شبكرێت وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه”.
له وه‌ڵامى رۆژنامه‌نووساندا له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان له‌و ئاسته مه‌ترسیداره‌دایه كه باسده‌كرێت؟ وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “ئاماره‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندان له‌به‌ر ئه‌وه دۆخه‌كه مه‌ترسیداره و به‌شێك له نه‌خۆشانى كۆرۆنا دۆخى ته‌ندروستییان ناجێگیره”.
له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان تا ئێستا 2 هه‌زار و 473 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 54 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 383 تووشبوو له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم له‌ژێر چاره‌سه‌ردان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


