
SNN
دوای ئەوەی دوو کارمەندی مەدەنی لە فەرمانگەی چاکسازی گەورانی سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دەوام لە فەرمانگەکە راگیرا.
بە گوێرەی راگەیاندنی چاکسازی گەورانی سلێمانی، لەدوای تووشبوونی ئەو دوو کارمەندە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاردراوە لە سبەینێوە 17ی حوزەیران، تا 28ی حوزەیران دەوامی کارمەندانی مەدەنی فەرمانگەکە رابگیرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو: راگرتنی دەوام لەپێناو پاراستنی گیانی کارمەندان و سزادراوانی چاکسازی گەورەیە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لەناو زیندانەکاندا، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانیکردنی زیندانیکراوانی راگرتووە.
فەرمانگەی چاکسازی گەوران یەکەم دەزگای حکومی نیە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بۆ ماوەیەکی کاتی دەوامی راگرتبێت، پێشتر بەڕێوەبەرایەتییەکانی کشتوکاڵ و شەهیدان و ئەنفالکراوان لە سلێمانی بۆ چەند هەفتەیەک دەوامیان راگرت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



