
SNN-محەمەد مستەفا
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 16 ی حوزەیران، تۆپخانەکانی ئێران بۆ ماوەی دوو کاتژمێر سنوری گوندی (ئالانە)یان لە سنوری ناحیەی حاجی ئۆمەران تۆپباران کرد .
فەرزەنگ ئەحمەد بەڕێوبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران بە SNN ی راگەیاند: ئەمڕۆ سێ شەممە تۆپخانەکانی ئێران لە کاتژمێر 9 تا 11 ی پێش نیوەڕۆ بۆردومانی سنوری گوندی (ئالانە)ی کرد کە گوندێکی سەر سنورە لە نێوان باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام بۆردوومانەکە زیانی گیانی بە هاووڵاتیانی مەدەنی نەگەیاندووە .
وتیشی: “ئەو شوێنەی کە بۆردوومان کراوە دوورە لە ئاوەدانی و شوێنی نیشتەجێ بوونی گوندنشینان تەنیا ڕەوەندەکان هاتوچۆی تێدا دەکەن، بەڵام بەهۆی بۆردوومانەکەوە ئاگر لە پوش و پاوانی سنوری گوندی ئالانە کەوتووەتەوە ”
باسی لەوەشکرد: گوماندەکرێت هۆکاری بۆردومانەکە بە ئامانجگرتنی پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکرات بێت، بەڵام ئەوان لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە وردەکاریەکانی تۆپبارانەکە .
ئەمەش دوای ئەوەدێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بە پاساوی بوونی گەریلاکانی پەکەکە، بۆردومانی چەند ناوچەیەکی بەرواری باڵا-یان لە سنوری قەزای ئامێدی کرد، لە ئەنجامی بۆردمانەکەش زیان بەر کەرتی کشتوکاڵی سنورەکە کەوتووە.
More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
16 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
16 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



