بۆ رێگریكرن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا داوایەك ئاراستەی گومرگی هەرێم دەكرێت

یهكێك له مهرزه لاوهكییهكانى سنوورى ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافى سنووری پارێزگای هەڵەبجە و بوونی چەند مەرزێكی لاوەكی هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵاتى كوردستان و ناوچەی هەورامان لەڕێگەی كۆڵبەرییەوە بەریەككەوتن لە نێوانیاندا روودەدات، ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەش بۆ كۆتایی هێنان بەو بەریەككەوتنە داوایەك ئاراستەی گومرگی هەرێم دەكات.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە (SNN)ی راگەیاند: “بەهۆی هاووسنووری پارێزگای هەڵەبجە بە تایبەت ناوچەی هەورامان لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی كوردستان، چهندین ساڵە كاری كۆڵبەری لەو ناوچانەدا دەكرێت، ئێستاش كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران بە زۆری بڵاوبووەتەوە چەند جارێك بڕیاری داخستنی مەرزەكانی شۆشمێ و پشتەمان دەركردووە، بەڵام دواجار كراونەتەوە لەپاڵ ئەوانەشدا كاری كۆڵبەری لە مەرزە لاوەكییەكانەوە ئەنجامدراوه، ئەمەش تاڕادەیەك مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناى لە ناوچەكە زیاتر كردووە”.
وتیشى: “رێكارە تەندروستییەكان لە مەرزەكانی سنوورەكە گیراونەتەبەر، بەڵام ئەگەر وەزارەتە پەیوەندیدارەكان رەزامەندبن لەسەر داخستنی دەروازە سنوورییەكان و رێگەنەدان بە كاری كۆڵبەری ئەوا دەتوانین بەڕێژەیەكی باش دۆخەكە كۆنترۆڵبكەین، هاوكات بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاسایش و پاسەوانی سنووری رێوشوێنی تووند گیراوەتەبەر بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە و بەریەككەوتنی كۆڵبەران لەگەڵ خەڵكی ناوچە سنوورییەكان”.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “لە دواین كۆبوونەوەی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە لەپێناو پاراستنی تەندروستی پارێزگاكە و رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا داوامان لە بەڕێوهبەرایەتی گومرگی هەرێم كردووە رێكاری گومرگى بۆ ئەو كەلوپەلانەی لە لیستی هەناردە و هاوردە كردندا نین ئەنجامنەدات، بۆئەوەی بەقاچاغ نەبرێن و بەریەككەوتن لەنێوان كۆڵبەرانی ڕۆژهەڵات و هەرێمی كوردستان دروستنەبێت ئەگەر ئەم داواكارییەشمان جێبەجێبكرێت هاوكارێكی باش دەبێت بۆ زیاتر رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسكە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


