كەمبوونەوەی پێداویستییەكانی پشكنینی كۆرۆنا هەڵەبجەی ناچار بە بڕیارێكی نوێ كرد

نەخۆشخانەی کۆرۆنا
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی كەمبوونەوەی پێداویستیەكانی تایبەت بە پشكنینی كۆرۆنا و زۆری تێچووی پشكنینەكان، پشکنینە هەڕەمەکییەکانی کۆرۆنا لە هەڵەبجە راگیرا و ئێستا تەنیا پشكنین بۆ ئەو كەسانە دەکرێت كە نیشانەكانی كۆرۆنایان تیادا دەركەوتووە.
دەشتی عەزیز، لێپرسراوی بەشی تاقیگەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: بەهۆی كەمبوونەوەی ئەو توانا مرۆیی و مادییەی كە لەبەردەستماندایە بە ناچاری بڕیارماندا كە لە تاقیگەی تایبەت بە پشكنینی كۆرۆنا هیچ جۆرە پشكنینێك ئەنجام نەدەین تا پزیشكی پسپۆڕ بڕیاری لەسەر نەدات و نیشانەكانی نەخۆشییەكەیان تیادا دەرنەكەوتبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا زیاد لە 500 پشكنینی كۆرۆنامان بۆ هاووڵاتیان و چین و توێژە جیاوازەكانی سنورەكە ئەنجام داوە كە بۆ هەر پشكنینێك زیاد لە 100 هەزار دینار لەسەر حكومەتی هەرێم دەكەوێت بە بێ كرێی ماندووبوونی كارمەندانی پزیشكی و ئەو ئامێرەی كە پشكنینەكەی پێدەكرێت، بۆیە لەوە زیاتر توانامان نەماوە پشكنینی هەڕەمەكی بۆ هاوڵاتیان ئەنجام بدەین.
لێپرسراوی بەشی تاقیگەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، ئەوەشی خستەڕوو، مانگرتنی كارمەندانی تەندروستی و دەوامنەكردنیان گرفتێكی دیكەیە كە نەتوانین وەك پێویست پشكنینەكان لە كات و ساتی خۆیاندا ئەنجام بدەین و خێرا ئەنجامەكانیان ڕابگەیەنین، هاوكات توانایەكی سنوردارمان هەیە و ناتوانین بەردەوامبین لە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیە ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە كە دەبێت هاوڵاتیان بۆخۆیان پابەندی خۆپارێزی ببن و نەبنە هۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.
More News
-
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش



