ژوورى ئۆپراسیۆنه‌كانى گه‌رمیان به بڕیار پشكنینى لیژنه‌كان چڕ ده‌كاته‌وه

قه‌ڵاى شێروانه له كه‌لار ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له نوێترین بڕیاریاندا ژوورى ئۆپراسیۆنه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان چاودێرى لیژنه‌كان له بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان چڕتر ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وانه‌ى پابه‌ندنه‌بن سزاده‌درێن.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان به (SNN)ى راگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ژوورى ئۆپراسیۆنه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان كۆبوونه‌ته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌پێناو رێگریكردن له ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ند بڕیارێكی نوێیان ده‌ركردووه”.
وتیشى: “به‌پێى بڕیاره‌كان قایمقامیهتهكانى سنووره‌كه و ناحیه‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ى ئه‌ندامیان له لیژنه‌كانى چاودێرى هه‌یه راسپێردراون پشكنین و به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌ى چڕ‌وپڕ كار له‌سه‌ر چاودێریكردنى ئه‌و شوێنانه بكه‌ن كه قه‌ره‌باڵغیان تێدایه”.
له‌باره‌ى سزاى ئه‌و شوێنانه‌ى كه پابه‌ند نابن؟ وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “لیژنه‌كان له بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان و تێرمیناڵه‌كان و هۆیه‌كانى گواستنه‌وه‌ى گشتى له سه‌نته‌رى شاره‌كان چاودێرى چڕده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر شوێنكارێك پابه‌ند نه‌بێت به‌خێرایى دوكانه‌كه‌ى داده‌خرێت و ئه‌و ئۆتۆمبێلانهشى پابه‌ندنه‌بن ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت”.
ئیبراهیم ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه: “هۆشدارى ده‌ده‌ینه سنووره‌كه بۆ خۆپارێزیان له مه‌ترسییه‌كانى ڤایرۆسی كۆرۆنا و داوا ده‌كه‌ین ئاستى پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان به‌رزبكه‌نه‌وه و بۆ كارى پێویست نه‌بێت له ماڵ نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
52 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
52 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش



