
SNN
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگهێشتی فاتح یه‌ڵدز باڵیۆزی توركیای له به‌غدا كرد و لەو رێگەیەوە پێشێلی سه‌روه‌ری خاك و ئاسمانی عێراقی لەلایەن تورکیاوە، ئیدانە كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکیدا بڵاویکردەوە، “بەهۆی بۆردومانکردنی هەرێمی کوردستان و دروستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر هاووڵاتیانی ناوچه سنوریه‌كان، فاتح یه‌ڵدز بانگهێشتكراوه و له‌لایه‌ن عه‌بدولكه‌ریم هاشم، بریكاری پێشكه‌وتووی وه‌زاره‌تی دەرەوه پێشوازی لێكراوه و ئیدانه‌ی پێشێلكاریه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی كردوه كه به‌رامبه‌ر به سه‌روه‌ری و خاك و ئاسمانی عێراق ئه‌نجامیداوه”.
عه‌بدولكه‌ریم بە باڵیۆزەکەی تورکیای وتووە: “توركیا سه‌رپێچی له رێکكه‌وتننامه و بنه‌مای یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی کردووە و کردەکانی دژی پەیوەندی و رێزی هاوبەشی نێوانیانە”.
بریکارەکەی وەزارەتی دەرەوە داواشیكردوه: تورکیا کردەوە سه‌ربازیه‌كانی له خاكی عێراق رابگرێت و ئاماده‌یی بەغداشی نیشانداوه بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روازه سنوریه‌كان بپارێزن به جۆرێك به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات له‌به‌رچاو بگرن.
کاتژمێر 12:00ی شەوی 14ی ئەم مانگە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی ئاسمانیی دژ بە پەکەکە ئەنجامدا و چەندین شوێنی لە مەخمور، شەنگال، قەندیل، زاپ، خواكوڕك و دیانا بۆردومان كرد.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


