
ئۆمتیتی
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنە بە تەواویی خۆی یەکلاکردووەتەوەو بە تەواوی بڕیاری فرۆشتنی یاریزانی هێڵی بەرگری، ساموێل ئۆمتیتی داوەو دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو لە کۆتایی ئەم وەرزە دەستبەرداری ببێت.
رۆژنامەی ” ELPAIS”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە بە جددی بیر لە فرۆشتنی ئۆمتیتی بەرگریکاری دەکاتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی ئەو یاریزانە فشارەکانی لەسەر ئەژنۆی درووستکرد، لە پێناو بەشداریکردنی لە مۆندیالی رابردوو، بەوهۆیەوە تووشی پێکانێکی قورس بوو لە ئەژنۆیدا و لە یانەکەیدا چەندین جار پێکانەکە دووبارە بووەوەو ماوەیەکی زۆر لە یاریکردن دوورکەوتەوە.
ئۆمتیتی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت، بەڵام بەهۆی زۆری پێکانەکانەوە ئاستی دابەزیوە، گرێبەستەکەشی نزیکبووەتەوە لە تەواوبوون، تا ئێستا ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە ئامادە نیە نوێی بکاتەوەو دەیەوێت دەستبەرداری ببێت و هیچ یانەیەکیش بە جددی هەوڵی گواستنەوەی نەداوە.

More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش



