سەباح هەورامی: بەهۆی خراپی رەوشی داراییەوە قەدەغەی هاتووچۆ رانەگەیەندرا

د.سەباح هەورامی
سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: بڕیاردراوە ئەو شوێنانەی ناپێویستن دابخرێن بەڵام بەهۆی خراپی رەوشی ئابوورییەوە نەتوانرا قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنرێت.
د. سەباح هەورامی ئەمڕۆ لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ژووری ئۆپراسیۆنەکانی سلێمانی بە میدیاکانی راگەیاند: “بڕیاردراوە مزگەوتەکان و یانەکانی شەوانە و کافتریا و شوێنی کێشانی نێرگەلە و چایخانەکان دادەخرێن، هەروەها پاس و مینی پاسەکانیش قەدەغە دەکرێن و هاووڵاتیان دەبێت بە پێ یان تەکسی هاتووچۆ بکەن”.
ئاماژەشی بەوەکرد: “بازاڕ و مۆڵە گشتییەکان رێکاری تەندروستی توندیان بۆ دیاری دەکرێت و هەر کەسێک پێیانەوە پابەند نەبێت رێکاری یاسایی دژیان دەگرینەبەر”.
لەبارەی رەوشی پارێزگای سلێمانییەوە وتی: “پێشبینی دەکرێت ژمارەی تووشبووانی راستەقینەی کۆرۆنا دوو هێندە و سێ هێندە لەو ژمارەیەی کە هەیە زیاتربێت، لە ئێستادا پێنج هەزار کەس چاوەڕوانن پشکنینیان بۆ بکرێت کە پێدەچێت نیوەیان تووشبوو بن”.
وتیشی: “زۆرینەی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە داخڵی نەخۆشخانەکان دەکرێن تەندروستییان ناجێگیرە و ئەوانەی تەندروستییان باشە لە ماڵەکانی خۆیاندا کەرەنتین دەکرێن”.
راشیگەیاند: “ئەگەرچی هەروەکو پێشتر داوای قەدەغەی هاتووچۆمان کرد بەڵام بەهۆی دابەش نەکردنی مووچە و بارودۆخی ئابووری و سیاسییەوە نەتوانرا ئەو پێشنیازە پەسەند بکرێن”.
سەبارەت بە گرتنەبەری رێکاری تەندروستی لە مەرزەکان، سەباح هەورامی وتی: “دۆخەکە گەیشتۆتە ئاستێک کە دەبێت مەرزەکان خۆیان لە خەڵکی هەرێم بپارێزن نەک بە پێچەوانەوە”.
ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارێکی پەیوەست بە ژیانی هاووڵاتیان دەرکرد.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


