به هۆی پێشێلكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا 2 یاریزان له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دووردەخرێنەوە

زەرغام ئیسماعیل و عه‌لا مه‌هاوی
SNN Sport
ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق به راوێژ لەگەڵ سریچكۆ كاتانیچ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق بریاریدا به دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو یاریزان ( زەرغام ئیسماعیل و عه‌لا مه‌هاوی ) له‌گەڵ سه‌پاندنی سزایه‌كی دارایی به سه‌ریان به بڕی ( 2000000 ) ملیۆن دیناری عێراقی بۆ هه‌ر یاریزانێك .
ده‌سته‌كه له به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” بریاری ده‌سته‌كه پاش بینینی گرته ڤیدیۆیه‌كه كه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووەوەو بۆ هه‌ردوو یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ( زه‌رغام ئیسماعیل و عه‌لا مه‌هاوی )كه پێشێلی رێنماییه‌كانی شانه‌ی قه‌یرانه تهندرۆستییهكانه سه‌باره‌ت به كەرەنتینهكردن له ماڵه‌وه و تێكەڵ نه‌بوون و دووركه‌وتنه‌وه له قه‌ره‌باڵخی و گاڵته‌كردن به مه‌ترسی ئه‌م په‌تا ترسناكه كه هه‌ڕه‌شه له هه‌موو جیهان ده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌كه وتی:” ئه‌و بڕه پارانه‌ی سه‌پێندراون به سه‌ر یاریزانان وه‌كو سزایه‌كی دارایی، پارەکە به‌كارده‌هێنرێت بۆ پاڵشپتیكردنی خێزانه زهرەرمهندهكان له ڤایرۆسی كۆرۆنا .
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
2 hours لهمهوپێش



