ئەو هاووڵاتیانەی هەرێم ئاگاداردەکرێنەوە کە لە ئێران گیریان خواردووە

SNN
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، ھەموو ئەو ھاوڵاتیانەی هەرێم کە لە ئێران گیریانخواردووە و بۆ گەڕانەوەیان رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆیان ھەیە، دەتوانن لە دوو رۆژی هەفتەدا لە سنوری حاجی ئۆمەرانەوە بگەڕێنەوە.
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا ئەوەشی خستووەتەڕوو: “ھەموو ئەو ھاوڵاتیانەی کە لە ئێران ماونەتەوە و بۆ گەڕانەوەیان رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆیان ھەیە و ئەو ھاوڵاتیانەی بیانی کە رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆیان ھەیە بۆ داخڵ بوونی ھەرێمی کوردستان هەفتانە لە رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممەدا دەتوانن بگەڕێنەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەنیا دەتوانن لە رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە لە رێگای سنوری حاجی ئۆمەرانەوە بگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان لەگەڵ جێبەجێکردن و پابەندبوون بە گشت رێنمایی و رێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی.
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخستنی سنوورەکان گرفتی بۆ ئەو هاووڵاتیانەی هەرێم دروستکردبوو کە لە وڵاتێکی دیکەدا گیریانخواردبوو.
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
45 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
45 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش



