
هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی سڕبیا
SNN–
ئەمڕۆ دەنگدەرانی سڕبیا روویانکردە سندوقەکانی دەنگدان بەمەبەستی هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێی وڵاتەکەیان، ئەویش دوای 3 مانگ دابڕانی گشتیی بەهۆی کۆرۆناوە.
لەو وڵاتە نزیکەی 6،6 ملیۆن هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە و لەبنکەکانی دەنگدان هەموو رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی لەلەڤایرۆسی کۆرۆنا ئامادە کراوە.
هەندێک لەحیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان بایکۆتی پڕۆسەکەیان کردووە بەبیانووی ئەوەی ئەلیکساندەر ڤۆچیچ سەرۆکی وڵات کۆنترۆڵی میدیا و زۆرێک لەکایەکانی وڵاتی کردووە.
تازەترین ئاماریش پێیوایە حیزبی گەلی سڕبیی بەسەرۆکایەتی ئەلیکساندەر ڤۆچیچ 50٪ی دەنگەکان بۆخۆی ببات.
تائێستا لە سڕبیا کە ژمارەی دانیشتوانەکەی 7.2 ملیۆن کەسە، 12 هەزار و 803 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 260 حاڵەتی مردنیش هەیە و ئەو وڵاتە لە22ی مانگی ئایارەوە هەموو قەدەغەیەکی بەهۆی کۆرۆناوە هەڵگرتووە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش



