
SNN
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە رێکخستنەوەی دەرماڵە و مووچە، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات.
دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی رۆژی شەممەدا وەزیرەكانی كابینەی نۆیەم بۆچوونی جیاوازیان لەبارەی دەستكاریكردنی مووچە و دەرماڵەكان هەبووە، ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە و دەرماڵەکان و چۆنیەتی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت، لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە كۆدەبێتەوە.
بڕیاریشە سبەینێ دووشەممە هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان کۆببنەوە و بڕیاری كۆتایی لەبارەی مووچە و دەرماڵەكانەوە بدەن.
بۆ دەستكاریكردنی مووچە و دەرماڵەكان پشت بە یاسای چاكسازی دەبەسترێت کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی تەمووزەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام تا ئێستا لەسەر چۆنیەتیی جێبەجێكردنی یاساكە، بەتایبەت ئەو ماددەیەی پەیوەندیی بە دەستكاریكردنی دەرماڵەوە هەیە، بۆچوونی جیاواز هەیە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
50 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1 hour لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
50 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1 hour لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش



