
گەرمیان -شاری-کفری
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له‌به‌ر ئه‌و مه‌ترسییه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسی كۆرۆناوه هاتووه‌ته ئاراوه ئیداره‌ى گه‌رمیان حه‌وت ڕۆژ پشووى بۆ فه‌رمانگه‌كان راگه‌یاند له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى پێویست.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان به SNNی راگه‌یاند؛ نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سه‌رپه‌رشتیارى ئیدارەى گه‌رمیان له گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى ئیداره‌ى گه‌رمیان كۆبوونه‌ته‌وه و تێیدا له‌به‌ر پاراستنى هاووڵاتیان حه‌وت ڕۆژ پشوو بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان راگەیەندرا، پشووەکەش لە سبەینێوە تا 28ی مانگ دەبێت.
وتیشى، ئیداره‌ى گه‌رمیان له گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێوشوێنى پێویست ده‌گرێته‌به‌ر له به‌رامبه‌ر هاتووچۆى هاووڵاتیان و كاسبكاران بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به هه‌موو لایه‌كه‌وه كاربكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه له ناوچه‌كه و كۆنترۆڵكردنى.
به پێى زانیارییه‌كانى SNN له‌به‌ر مه‌ترسییه‌كانى بڵابوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنوورى گه‌رمیان و مردنى دوو هاووڵاتى له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا ئیداره‌ى گه‌رمیان ئه‌م بڕیاره‌ى ده‌ركردووه به مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى هاتووچۆ و به‌ریه‌ككه‌وتنى هاووڵاتیان و هیواشكردنهوهى ڤایرۆسه‌كه له ناوچه‌كه.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش



