
لۆگۆی شاری سلێمانی کە وەک شاری ئەدەبی پەسەندکراوە
SNN
یونسکۆ لۆگۆی شاری سلێمانی وەک شاری ئەدەبیی یونسکۆ پەسەندکرد و لۆگۆی خۆی خستە سەر لۆگۆی فەرمیی شاری سلێمانی.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە هەژماری خۆیەوە بڵاویکردەوە: لۆگۆکە لەلایەن هونەرمەند دیاری عوسمانەوە کێشراوە و وەک لۆگۆی فەرمیی شاری سلێمانی بۆ شارە داهێنەرە ئەدەبییەکانی جیهان لەلایەن یونسکۆوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە: ئەو لۆگۆیە لەسەر پێشنیازی خۆی وەک پارێزگاری سلێمانی و ئۆفیسی سلێمانی شاری ئەدەبیی یونسکۆ کراوە.
30ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، رێکخراوی یونسکۆ لە ئاهەنگی رۆژی شارە جیهانییەکاندا، 66 شاری دیکەی جیهانی خستە لیستی شارە داهێنەرەکانی جیهانەوە و شاری سلێمانیش خرایە ناو لیستی 246 شاری داهێنەری یونسکۆوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



