نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی نوری مالیکی دەکات سەردانی هەرێمی کوردستان بکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەوڵەتی یاسا
SNN-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە بانگهێشتی نوری مالیکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا-ی کرد سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
لەبەیاننامەیەکدا نوسینگەی رۆژنامەوانیی نوری مالیکی بڵاویکردۆتەوە “ئەمڕۆ لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێم، باسی دۆخی ئەمنی و سیاسی و تەندروستیی کراوە و کێشە هەڵپەسێردراوەکانیش قسەیان لەبارەوە کراوە”.
بەپێی بەیاننامەکە، بارزانی داوای لە نوری مالیکی کردووە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات ئەویش داکارییەکەی قبوڵکردووە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



