توركیا هێزێكى نوێى ره‌وانه‌ى هه‌رێم كرد و “30 كۆماندۆى ئه‌و وڵاته‌ش كوژران”

وێنه‌ى ئه‌و هێزه‌ى سووپاى توركیا كه ره‌وانه‌ى هه‌رێم كراوه | فۆتۆ: Savunma Sanayi Haberleri
وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند: هێزێكى كۆماندۆى توركى كه به هێزى (40 كیلۆ) ناسراون شه‌وى رابردوو له سنوور په‌ڕیوونه‌ته‌وه و هاتوونه‌ته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ردوو ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ و چنگى پڵنگ) كه له‌لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه راگه‌یه‌نراون، له ئێستادا له باشوورى كوردستان به‌رده‌وامیان هه‌یه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆ له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر هاتنى هێزێكى نوێى بۆ ناو خاكى هه‌رێم ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند: “قورسه ببیته كۆماندۆ، له‌ناو دڵى نیشتیمانه‌وه و خۆشه‌ویستیت بۆ هاووڵاتییانى وڵاته‌كه‌ت هه‌بێت، جانتایه‌كى 40 كیلیۆگرامیش له پشتت بێت”.
له تویته‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: “پاڵه‌وانه‌كانى ئێمه شه‌وى رابردوو له سنوور په‌ڕینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به ئۆپراسیۆنى (چنگى پڵنگه‌وه) بكه‌ن”.
هاتنى به‌شێكى تر‌ى هێزه كۆماندۆى توركى له‌كاتێكدایه كه رۆژى 16ى حوزه‌یران، به‌هه‌مانشێوه‌ى ئه‌مڕۆ هێزێكى كۆماندۆى توركى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیاوه ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كران و له ناوچه‌ى حه‌فته‌نین جێگیر كران.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) هێزه كۆماندۆكه‌ى توركیا شه‌وى رابردوو كه‌وتوونه‌ته ناو بۆسه‌وه، “30 سه‌ربازى هێزى كۆماندۆى توركى له دامێنى چیاكانى: دیل، به‌ن و كه‌وێت كوژران، به‌هۆى ئه‌وه‌ى گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه دامێنى ئه‌و چیایانه‌یان مینڕێژكردووه و ئه‌و هێزه‌ش ویستوویانه هێرش بكه‌ن و كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌وه”.
ئه‌و هێزه‌ى كه وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا ره‌وانه‌ى عێراقى كردووه به‌وه ناسراون، كه ئه‌و جانتایه‌ى كه هه‌ڵیده‌گرن به‌رده‌وام 40 كیلیۆگرامه، پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانى تێدایه بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى دوژمنه‌كانیان ببنه‌وه.
كۆتا ساته‌كانى شه‌وى یه‌كشه‌ممه و به‌ره‌به‌یانى دووشه‌ممه 15ى حوزه‌یران، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ده‌ستیانكرد به بۆردومانكردنى چیاى قه‌ندیل، ده‌وروبه‌رى كه‌مپى مه‌خمور و شنگال له هه‌رێمى كوردستان، دواى كه‌متر له 30 خوله‌ك له ده‌ستپێكردن به بۆردومانه‌كه وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “ده‌ستیانكردووه به ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ) له باكوورى عێراق (هه‌رێمى كوردستان) له دژى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان، پاشان هاوشانى ئه‌و ئۆپراسیۆنه ئۆپراسیۆنى (چنگى پڵنگ) یشیان راگه‌یاند.
رۆژى هه‌ینى به‌هۆى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیاوه له چوارچێوه‌ى ئه‌و دوو ئۆپراسیۆنه‌دا پێنج هاووڵاتى له ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى ناحیه‌ى شیلادزێ و كانى ماسێ شه‌هیدبوون، كه ته‌رمى یه‌كێكیان به‌هۆى سووتانییه‌وه شێواوه و ناناسرێته‌وه، دواتر وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند: “سێ گه‌ریلاى په‌كه‌كه‌یان كوشتووه”.
ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى توركیا به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌و وڵاته، “باره‌گاكانى په‌كه‌كه له: شنگال، قه‌ندیل، كه‌ره‌كاك، زاپ، ئاڤاشی، باسیان و خواكوڕك ده‌كاته ئامانج”.
هاوكات هه‌ر له چوارچێوه‌ى ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌دا پێشتر (SNN) بڵاویكرده‌وه كه هێزێكى كۆماندۆى توركى هاتوونه‌ته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان و گوندێكیان به‌ته‌واوه‌تى داگیر كردووه، هاوكات هه‌ر به‌هۆى بۆردومانه‌كانه‌وه گوندنشینانی 10 گوندی هەرێم ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و روویان کردووەتە شوێنی سەلامەتتر.
پێشتر محەمەد حەسەن، هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل بە (SNN)ی راگەیاندبوو: “دوای ساڵی 2007 بۆردوومانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندەکانی بناری قەندیل چڕبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و بە گوێرەی ئەو ئامارانەی کە ئەوان لەبەردەستیانە لە ماوەی نزیکەی 15 ساڵی رابردوو تا ئێستا نزیکەی 30 هاووڵاتی بناری قەندیل شەهید بوون و دەیانی تریش بریندار بوون، ئەمە جگە لەو زیانە زۆر و گەورەی بەر ژێرخانی ئابووری و کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵی ئەو گوندانە کەوتووە”.
حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى عێراق ئیدانه‌ى ئۆپراسيۆنه‌كه‌یان كرد و جوتیار عادل، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “بە دڵگرانى و نیگەرانییەکى زۆرەوە چاودێرى رووداوەکانى ئەمڕۆ و چەند رۆژى رابردووى ناوچە سنووریەکان دەکەین، کە بووه هۆی گه یاندنى زیانى گیانی و ماددى بە هاووڵاتییانی سڤیل و گوندنشینانى ئەو ناوچانە، حكومەتى هه‌رێمى كوردستان سەرکۆنەی شەهیدکردن و زیانگەیاندن بە هاووڵاتییان دەکات لەلایەن هەر لایەنێک و بەهەر هۆکارێک بێت”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



