
تووشبوویه‌كى ڤایرۆسى كۆرۆنا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د \ SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: هه‌زار و 646 كه‌سى تر له عێراق تووشى كۆرۆنا بوون، 87 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، له به‌رامبه‌ردا 724 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاندووه، “له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 10 هه‌زار و 27 پشكنین له سه‌رتاسه‌رى عێراق ئه‌نجامدراون، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه هه‌زار و 646 كه‌سى تر تووشى كۆرۆنا بوون”.
له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه و ئه‌و كه‌سانه‌شى كه گیانیان له‌ده‌ستداوه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “724 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ردا 87 تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه كۆچى دواییان كردووه”.
به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تا ئێستا له عێراق 30 هه‌زار و 868 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون، هه‌زار و 100 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 13 هه‌زار و 935 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، له ئێستادا 15 هه‌زار و 833 تووشبوو له‌ژێر چاره‌سه‌ردان و 224 تووشبووش له‌ژێر چاودێرى چڕدان.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



