
هێزه‌كانى عێراق له كه‌ركوك | فۆتۆ: Ahmad al-Rubaye/AFP
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى توانیویانه سێ مۆڵگه‌ى شاراوه‌ى داعش له وادى-ئه‌ل شاى له نزیك كه‌ركوك له‌ناوبه‌رن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ئاشكرایانكردووه، “فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به هاوكارى هێزه‌كانى حكومه‌تى عێراق توانییان سێ مۆڵگه‌ى شاراوه‌ى داعش له وادى ئه‌ل-شاى كه سه‌ربه كه‌ركوكه و 26 كیلۆمه‌تر له ڕۆژئاواى دوزخورماتوو دووره له‌ناو به‌رن”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه كۆڵۆنێڵ مایلیس كاگینز، وته‌بێژى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێده‌وڵه‌تى دژى داعش رایگه‌یاند: “بۆردومانه‌كان له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى عێراقى ئه‌نجامدراون، چونكه داعش له‌و ناوچانه چالاكبووهتهوه، بۆ ئه‌وه‌ى چالاكییه‌كانیان كۆتاییان پێ بهێنرێت”.
له‌ناوبردنى مۆڵگه‌كانى داعش له كه‌ركوك له كاتێكدایه كه چه‌كدارانى ئه‌و گروپه و شانه نووستووه‌كانیان به‌ته‌واوه‌تى له ماوه‌ى دوو مانگى رابردوودا له كه‌ركوك و دیاله چالاكبوونهتهوه، ناو به‌ناو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق و پێشمه‌رگه له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، له ماوه‌ى رابردووش‌دا چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك و چه‌ندین ئه‌ندامى هێزه ئه‌منییه‌كان به‌هۆى هێرشه‌كانیانه‌وه كوژراون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1 hour لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1 hour لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


