
مۆنۆمێنتى شه‌هیدانى كیمیاباران له هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
به مه‌به‌ستى رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاترى ڤایرۆسى كۆرۆنا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه پێنج رۆژ پشووى راگه‌یاند و چه‌ند بڕیارێكى تریشى ده‌ركرد.
عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید، په‌یامنێرى (SNN) له هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: “كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى ژوورى ئۆپراسیۆنه‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به سه‌رپه‌رشتى ئازاد تۆفیق، پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه كۆتایی هات و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به مه‌به‌ستى رێگه‌گرتن له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا پێنج رۆژ پشوو رابگه‌یه‌نرێت، چه‌ند بڕیارێكى تریشى بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ده‌ركرد”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى ژوورى ئۆپراسیۆنه‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش چه‌ند بڕیارێكد ده‌ركران، له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا كه له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “بەمەبەستی رێگریكردن لە زیاتر تەشەنەكردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاردرا كە لە سبەی دوو شەممەوە دەوامی فەرمی لە دامودەزگا حكومییەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە رابگیرێت جگە لە هێزەكانی ناوخۆ و كەرتی تەندروستیی، هاوكات دەوام لە رۆژى شەممە 27ى حوزه‌یران، دەستپێدەكاتەوە”.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه، “ لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بەداخستنی هۆڵەكانی لەشجوانی چایخانەكان یارییەكانی منداڵان و هۆڵەكانی بلیارد مەلەوانگەكان و كافتریاكانی نێرگەلە كێشان هۆڵەكانی ئاهەنگگێڕان و پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل هەر شوێنێك پابەند نەبێت جێبەجێكردنی بڕیارەكە و بەردەوام بێت لە كاركردن بە تووندترین شێوە سزا دەدرێت”.
لە بڕیارەكانی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “بە راوێژ لەگەڵ وەزیری ئەوقاف و مامۆستایانی ئاینی، بڕیارماندا بە داخستنی سەرجەم مزگەوت و پەرستگا و شوێنە ئاینییەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە لە سبەی دوو شەمەوە تا ئەوكاتەی لەڕووی تەندروستییەوە بارودۆخی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا بەرەو كەمبوونەوە دەڕوات”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
50 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
50 mins لهمهوپێش


