نه‌خۆشى ته‌نگى بهكاپتن فاتیح حه‌مه‌خان هه‌ڵچنیوه و چاره‌سه‌ره‌كه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاته

فاتیح حەمەخان
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
كاپتن فاتیح حه‌مه‌خان-ى یاریزان و راهێنه‌رى پێشووى یانه‌كانى برایه‌تى و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ماوه‌یه‌كه به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كه‌وه ده‌ناڵێنێت و ئه‌مڕۆ زۆربه‌ى وه‌رزشكاران و یانه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كانى حزبى و حكومى ئاماده‌یی خۆیان پیشانداوه هاوكارى بن تا چاره‌سه‌ر و بنهبڕى نه‌خۆشییه‌كه‌ى بكات.
وه‌ك خۆى پێى وتین كاپتن فاتیح-ى ته‌مه‌ن 44 ساڵ نه‌خۆشى فه‌قه‌رات و مێشكى هه‌یه و نه‌خۆشییه‌كه‌ش كاریگه‌ریى كردۆته سه‌ر لاى چه‌پى جه‌سته‌ى و قاچ و ده‌ستى به‌هێواشى لاواز ده‌بێت و هێزى تێدا نامێنێت.
له‌مباره‌یه‌وه به‌تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، راگه‌یاند و وتى:” له‌ئێستادا چاره‌سه‌ر به‌كارده‌هێنم، به‌ڵام هیچ سوودم لێى نه‌بینیوه، ده‌مه‌وێ هاوكارى مادى بكرێم و بۆ چاره‌سه‌رى تر سه‌ردانى ده‌ره‌وه بكه‌م، چونكه پێناچێت چاره‌سه‌رى من له‌كوردستان بێت”.
هه‌روه‌ها كاپتن فاتیح له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا بۆ تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، وتى:” له‌پێشوودا ته‌نها هه‌ندێك دۆست و هاوڕێم ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕى كههاوكارم بن بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه‌كه و جارێكیش یانه‌ى برایه‌تى په‌یوه‌ندیان كرد، تائه‌مڕۆ كه‌س نه‌بوو به‌هانامه‌وه بێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه‌سانێكى زۆر په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردووم و زۆربه‌ی وه‌رزشكارانى شاره‌كانى سلێمانى و هه‌ولێر و ئه‌ندامێكى كارگێڕى یانه‌ى نه‌ورۆز و جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و نوسینگه‌ى كاك قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم په‌یوه‌ندى كرد ، وتیان ئه‌وه ژمارهمانه هه‌رشتێكت پێویست بوو ئاماده‌ین و ئاگامان له‌یه‌كتر ده‌بێ، هه‌ر ئه‌مڕۆ یانه‌ى برایه‌تى به‌فه‌رمیی پاڵپشتى خۆیان بۆمان دووپات كردووەته‌وه، كاك مه‌سعود مهلاههمزه په‌یوه‌ندى پێوه‌كردم كه كاك شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئاماده‌یی خۆى پیشانداوه و وتویهتى چى پێویسته بۆى بكه‌ن، من سوپاسى هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م بۆ پاڵپشتى و ئاماده‌یی ده‌ربڕینیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشییه‌كه‌م”.
*فاتیح حه‌مه‌خان كێیه؟
-ساڵى 1976 له‌شارى هه‌ولێر له‌دایكبووه.
-ژیانى هاوسه‌رى پێكه‌وه ناوه و كوڕێكى هه‌یه.
-ئێستا له‌شارى سلێمانى نیشته‌جێیه.
-ساڵى 1989 له‌تیپى میللى زانكۆ ده‌ستى به‌یارى تۆپى پێ كردووه.
-دواتر ساڵانى 1993-1994 بۆ تیپى لیواى دووى تایبه‌ت یارى كردووه.
-ساڵى 1994 په‌یوه‌ندى به‌تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى برایه‌تى كردووه و تا ساڵى 2004 یارى له‌و یانه‌یه‌دا كردووه.
-ساڵانى 2005 تا 2009 كه وازى له‌یارى كردن هێناوه، له‌گه‌ڵ تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌رده‌وام بووه.
-وه‌رزى 1995-1996 و 1996-1997 و 1997-1998 بۆ سێ وه‌رزى یه‌ك له‌سه‌ریه‌ك له‌گه‌ڵ تیپى یانه‌ى برایه‌تى بوونه‌ته پاڵه‌وانى خولى یانه‌كانى كوردستان (لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان/ سلێمانى).
-خاوه‌نى بڕوانامه‌ى (ئه‌ى ، بى و سى) ئاسیایی بوارى راهێنهرییه.
-له‌هه‌ریه‌كه له‌وڵاتانى پۆڵه‌ندا ، سربیا و دانیمارك خاوه‌نى چوار بڕوانامه‌ى راهێنهرییه.
-ساڵى 2010 بۆوەته راهێنه‌رى تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى وه‌رزشى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى.
-ساڵانى 2011 و 2012 بووەته راهێنه‌رى تیپى لاوانى یانه‌ى وه‌رزشى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى.
-ساڵانى 2013 و 2014 بووەته راهێنه‌رى تیپى یه‌كه‌مى یانه‌ى وه‌رزشى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌دا بوونه‌ته پاڵه‌وانى خولى جامى یانه‌كانى كوردستان.
-ساڵى 2014 بووەته راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى بروسك.
-ساڵانى 2015 تا 2020 ئه‌ركى راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى برایه‌تى له‌ئه‌ستۆ گرتووه و وه‌رزى 2018-2019 پله‌ى دووه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستانیان به‌ده‌ستهێناوه.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


