
دیمەنێک لە یاری ئێڤەرتۆن و لیڤەرپوڵ
SNN Sport
لە خولی ئینگلتەراو لە یارییەکانی هەفتەی 30 خولەکە یانەی لیڤەرپوڵ لە یەکەم دەرکەوتنیدا دوای قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تووشی یەکسانبوون هات و نەیتوانی لە یانەی ئێڤەرتۆنی هاوشاری بباتەوە.
یاریەکە لە یاریگای ئێڤەرتۆن ئەنجامدرا، لە گێمی یەکەم هەردو یانە نزیکبوون لە گۆڵکردن، بەڵام لە کۆتایدا دوای 90 خولەک هەوڵدان هیچکامیان لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوون و یاریەکەیان بە خاوێنی و بە بێ گۆڵ تەواو کرد.
بەم یەکسانبوونە خاڵەکانی یانەی لیڤەرپوڵ لە پێشەنگی بووە 83 خاڵ و یانەی ئێڤەرتۆنیش 38 خاڵی هەیەو لە پلەی 12 دێت.
لە یارییەکی پێشووتردا یانەی چێڵسی بردنەوەیەکی بە نرخی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو توانی 2-1 لە یانەی ئەستۆن ڤێلا بباتەوە.
سەرەتا یاریزان هاوس لە خولەکی 43 ئەستۆن ڤێلای بە گۆڵێک پێشخست و گێمی یەکەم 1-0 تەواو بوو.
لە گێمی دووەم یانەی چێڵسی گەڕایەوە بۆ دۆخی یاریەکەو توانی لە خولەکەکانی 60 و 62 دوو گۆڵ لە لایەن یاریزانان پۆلسیچ و جیرۆ بکات و یاریەکە 2-1 بباتەوە.
چێڵسی 51 خاڵی هەیەو لە پلەی چوارەم دێت و یانەی ئەستۆن ڤێلا بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ لە پلەی 19 دێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


