یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه ناڕازییه

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتيی نیشتمانيی كوردستان له بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ناڕازییه كه ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه ده‌رچوو.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به (SNN)ى راگه‌یاند : “له بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناڕازین”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه بێستون سابوراوايى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى به (SNN)ى راگه‌یاند :”یه‌كێتى هه‌رگیز له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه و بڕینى قوتى خه‌ڵكدا نیه، به‌تایبه‌تى له‌م دۆخه‌ى ئێستادا كه هاووڵاتییان شه‌ڕى مانه‌وه‌یان له ژیان و رزگاربوون له كۆرۆنا ده‌كه‌ن، به‌ڵام بڕیارده‌رى سه‌ره‌كى له حكومه‌تى هه‌رێم كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه له وه‌ها كاتێكدا بڕیارێكى له‌م جۆره‌ى داوه، بۆیه ئێمه له سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى تاوتوێى ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ین و باشترین بژارده چى بێت، له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى كوردستان ئه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین”.
وتیشى: ” له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌بوو مووچه له‌كاتى خۆیدا بدرێت، هاوشێوه‌ى به‌غدا كه سه‌ره‌ڕاى هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌كان مووچه ده‌درێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “یهكێتيى نیشتمانيى كوردستان هه‌میشه به‌دواى وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌وه‌یه كه بۆچى دۆخه‌كه به ئێستا گه‌یشتووه”؟!
هاوكات میران محه‌مه‌د، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانيى كوردستان له‌وباره‌یه‌وه به (SNN)ى راگه‌یاند: ” بۆچوونى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى وایه كه ئه‌م بڕیاره تاكلایه‌نه‌یه، ئێمه ئاگادار نه‌بووین كه مووچه به‌مشێوه‌یه كه‌مده‌كرێته‌وه له‌كاتێكى وه‌ك ئه‌م دۆخه‌ى ئێستادا، هه‌ربۆیه به زووترین كات مه‌كته‌بى سیاسى و بڕیاربه‌ده‌ستانى یه‌كێتى له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره كۆده‌بنه‌وه، ئێمه ئه‌و بژاردانه‌ى كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ین، ئاراسته‌ى وه‌زیر و ستافى یه‌كێتی له حكومه‌ت ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى پێداچوونه‌وه‌ى بۆ بكه‌ن”.
وتیشى: “بەیاننامەی چەند رۆژی پێشوترمان بە روونی داوامان کردبوو بەپەلە دەست بکرێت بە دابەشکردنی مووچە و لە وەزارەتەکانی تەندروستی و پێشمەرگە و ناوخۆوە دەستپێبکات نەوەک کەمبکرێتەوە”.
ئەمڕۆ یەكشەممە 21ى حوزه‌یران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە كۆبوونەوەیەكی تایبەتی ئەنجامدا، له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پلهباڵاكانى ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ى بڕیاره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم: مووچه‌ى مووچه‌خۆران كه‌مده‌كرێته‌وه بۆ 79٪، ٪50ى مووچه‌ى پله‌باڵاكان ده‌بڕدرێت، ئه‌و كه‌سانه‌ى مووچه‌كه‌یان له 300 هه‌زار بهرهوخوارهوهیه مووچه‌كه‌یان ده‌ستكارى ناكرێت، مووچه‌ى كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستی تایبەت ده‌ستكارى ناكرێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



